بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

0
490
SNN
 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: جەختکرایەوە لە بەھێزکردنی گفتوگۆ و دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستور و یاسا و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و موچەخۆران.

ئاماژەش بەوەکراوە: باس لە گرنگی پتەوکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو کرا، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دوپاتکرایەوە لە گرنگی پتەوکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وڵات و بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی خەڵک.

ھەر لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی دیالۆگی جددی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان، بەتایبەتی کێشەکانی خەڵک.

بافڵ تاڵەبانی شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حزبی و حکومی.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this