بۆ رێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی سبەی وەزیری ناوخۆ دەچیتە پەرلەمانى کوردستان

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی رێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی كە ژمارەیان زیاد لە 70 هەزار پاسەوانە، بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ئەو بابەتە لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆبكەن، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆش لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات رێژەیەكی زۆر پاسەوانی بەرپرسان بوونیان هەیە كە هیچ كات پێویست بەو ژمارە زۆرەی پاسەوانانان ناكات.
باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: “لە ئێستادا یەكێك لە بارگرانییەكانی سەر حكومەت بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پاسەوانانەیە كە لە یەكەی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ جێگەیان كراوەتەوە ژمارەیان لەسەر و 70 هەزار پاسەوانە، كە ئەمە ژمارەیەكی زۆر زۆرە و هیچ پێویست بە بوونی ئەو هەموو پاسەوانە ناكات لە هەریمی كوردستان بوونیان هەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لە لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان داوای ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومەتمان كردووە بۆ ئەوەی ئەم بابەتەی لەگەڵدا گفتوگۆبكەین و میكانیزمێك بۆ رێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی لە هەرێمی كوردستان دیاری بكەین، بۆیە وابڕیارە كە سبەی وەزیری ناوخۆ بێتە پەرلەمان و ئەو بابەتە و چەند بابەتێكی دیكەی لەگەڵدا یەكلا بكەینەوە”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا دۆسیەی پاسەوانی لە هەرێمی كوردستان زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بەكاری جدی هەیە بۆ ئەوەی ئەو دۆسیەیە لەو ئاڵۆزییەی تیایدایەتی كۆتایی پیبهێندرێت، بەتایبەت لە رووی مووچە و ئیمیتیازاتەوە جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان یەكەی پاسەوانی و مووچەی پێشمەرگە لەكاتێكدا هەردولایان بەجۆرێك لە جۆرەكان هەمان ئەرك دەبینن”.
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13 خولهك لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
35 خولهك لهمهوپێشوردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
35 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13 خولهك لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
35 خولهك لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش