ئەفسەرێکی هەواڵگی عێراق لە بەردەم ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

0
278

SNN

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە و لەکاتی خۆشتن بۆ سەر ئەرکەکەی ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە بەردەرگای ماڵەکەیدا دەدرێتە بەر دەسترێژی گولە و تیرۆر دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: ئەو ئەفسەرەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی بەلدیات لە بەغدا تیرۆر کرا پلەی عەقیدی هەبووە، ئەو چەکدارانەشی کە تەقەیان لە ئەفسەرەکەی هەواڵگری عێراق کردووە راستەوخۆ هەڵاتوون.

لەکاتی ئێستادا لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و هێزێکی زۆری ئەمنی و سوپا رژاونەتە ناوچەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this