حکومەت بودجەیەکی کەمتری بۆ سەوزکردنی باخچەکانی سلێمانی تەرخانکرد

0
148

SNN

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژووی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ سەوزکردنی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی تەرخانکراوە، کە ئەمە کەمترە لەو بودجەیەی پێشتر حکومەت بەڵێنی دابوو تەرخانی بکات.

بە گوێرەی نوسراوەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار دینار بۆ سەوزکردنی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی تەرخانکراوە، ئەو پارەیەش بۆ بەڕێوەبەردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بلواری تاسڵوجە تەرخاندەکرێت.

پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵیدا لە سلێمانی وتی: “لەرێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوزار داواکاریم پێگەیشتوە لەسەر دابینکردنی بودجەیەک بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی ئەو سەوزاییەی لە پارکی هەواری شار و شەقامی شێخ مەحمود و شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە هەیە، پێموایە بڕەکەی زیاتر لە پێنج ملیار و 750 ملیۆن دینارە، بە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنم کە ئێمە ئەو بڕە بودجەیە تەرخاندەکەین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this