بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان کۆدەبێتەوە

0
162

SNN

شاندی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە بەغدا کۆدەبێتەوە و سەرنجی کۆبوونەوەکانیش لەسەر هەڵبژاردنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ ئێلبروس کۆتراشیڤ باڵیۆزی روسیا کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی ھاوبەش لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ رووسیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردوولا بکات بەتایبەت لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر گرفتە ئەمنییەکان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.

ھەر لەکۆبوونەوەکە لەبارەی پرسە سیاسی و پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێم بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و ئەگەر و لێکەوتەکان خوێندنەوەی بۆکرا. وەفدی یەکێتی جەختیان لەسەقامگیری سیاسی و ئارامی کردەوە و ئەم ھەنگاوەشیان گەڕاندەوە بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بەدیدی ھاوبەش و نیشتمانی لەسەر ناکۆکییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. بۆئەوەش دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی ئیجابیانەی خۆیان بگێڕن و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق بن.

دواتر شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی چین کۆدەبێتەوە.بڕیاریشە دوانیوەڕۆ لەگەڵ باڵیۆزانی ئێران و ئەمریکا کۆببێتەوە.

دیدارەکانی بافڵ تاڵەبانی، کە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای یەکێتی دەکات، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەیدایە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی و دیپلۆماتکاران، سەرنجی کۆبوونەوەکانیش لەسەر رەوشی هەرێم و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەڵبژاردنی عێراق و چەند پرسێکی دیکەیە.
سەرلەبەیانی دوێنێ شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this