لەبارەی جیاوازی نرخی وەرگرتنی گەنم لە هەرێم و عێراق روونكردنەوە دەدرێت

0
415

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: “جیاوازی نرخی وەرگرتنی گەنم لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو گەنمەی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت پارەكەی ڕاستەوخۆ لە لایەن كۆمپانیاوە دابیندەكرێت و هاوكات لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بڕێكی دیاركراو گەنممان لێوەردەگیرێت”.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەئاوییەكانی حكومەتی هەرێم بەSNNی راگەیاند: “ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای تایبەت مەندەوە دەبێت كە گرێبەستیان لەگەڵدا كراوە، بۆ ئەومەبەستەش بە گوێرەی ئەو پێوەرانەی كە وەزارەتی كشتوكاڵ و بارزگانی عێراقەوە بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریكراوە لە هەرێمی كوردستانیش هەمان ئەو پێوەرانە كاریان پێدەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان كیلۆیەك گەنمی پلەیەك بە 475 دینار وەردەگیرێت بەڵام حكومەتی عێراق بە 610 دینار وەریدەگرێت، هاوكات كیلۆیك گەنمی پلەدوو بە 400 دینار لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت بەڵام عێراق بە 530 دینار وەریدەگرێت، گەنمی نمرە سێ لە هەرێم بە 325 دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت لە عێراق بە 470 دینار وەردەگیرێت، بۆیە ئەو نرخەی حكومەتی عێراق دیاریكردووە بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران بۆ پاڵپشتی جووتیارانە، بەڵام ئەوەی هەرێمی كوردستان كۆمپانیای كەرتی تایبەت دەیكڕێتەوە  و راستەوخۆ پارەكەیان رادەستدەكرێت بە بێ‌ ئەوەی چاوەڕێی وەرگرتنی پارەی گەنم بكەن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جوتیاران هەرچەندە بێت لەلایەن كۆمپانیاوە لێیان وەردەگیرێتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە لەلایەن حكومەتی عێراق بڕێكی دیاریكراومان لێوەردەگرێتەوە، هاوشێوەی ئەو میكانیزمەی كە ساڵانی رابردوو گیراوەتە بەر بۆ وەرگرتنی گەنم و دواتر ناردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this