وەزیری كشتوكاڵ: لەگەڵ ئێران باسی گرتنەوەی ئاوی سیروان و زێی بچوكمان كرد

0
147

SNN

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم  رايگەياند: “لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە باسی ووشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رايگەياند: “لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە، لەم کۆبونەوەیەدا لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکان کرایەوە، بەتایبەتی له بوارەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ”.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بەوەشکردووە: “لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەماندا باسی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد کە سەرچاوەکەی لەوڵاتی ئێراندایە”، ده‌شڵێت “بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێری، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان”.

راشيگەياندووە: “پێشنیازکرا لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن، بەبەشداری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولادا  بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاودێری”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this