لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم 7 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

0
422
کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 16ی ئایار، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو بڵاودەکاتەوە و تێیدا 7 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەێنێت:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11014) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1189) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (523) لە هەولێر، (165) لە سلێمانی، (500) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. وە (9825) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (106) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (838) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (380) هەولێر، (284) سلێمانی، (203) دهۆك، (7) سۆراندەرەنجام حەوت تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراو بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (7) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (55)، (41)، (22)، (17) ساڵ و پیاوێکی تەمەن (45) ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن (18) ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن (10) ساڵ، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (59401) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (404) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (379) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (20) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this