
سوتانی دەغڵودان
SNN_ سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین سه‌دان دۆنم زه‌وى له به‌رهه‌مى جوتیاران سوتێندران و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت به‌شێكى ئه‌و ئاگرانه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بى ناوچه‌كه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به snnى راگه‌یاند: له دوو رۆژى رابردوودا له سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په ئاگر له زه‌وییه‌كى زۆری جوتیاران كه زۆربه‌یان به‌رهه‌مى گه‌نم بووه به‌ردراوه.
وتیشى، “ئاگره‌كه به جۆرێك زۆر بووه جگه له گونده كورده‌كان هاوكات گه‌یشتووه‌ته هه‌ندێك گوندى عه‌ره‌ب نیشینیش”.
محه‌مه‌د عومه‌ر راشیگه‌یاند: ئه‌و ئاگرانه كه له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ده‌كرێنه‌وه به‌شێكیشى له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه ڕاسته چه‌كدارى داعشن، به‌ڵام بۆ مه‌رامى خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌نگاو و كرده‌وه‌كانى چه‌كدارانى داعش زۆر لایه‌ن له خۆ ده‌گرێت له‌ناویاندا فشار هێنان بۆ سه‌ر گونده كوردییه‌كان و چۆڵكردنیان هه‌ربۆیه به‌رهه‌مى جوتیاران ده‌سوتێنن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له سنوورى خانه‌قین به ناوچه‌كانى نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره به سه‌دان دۆنم زه‌وى جوتیاران سوتێندراو‌ن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17