له گهرمیان ئیدانهى دهستگیركردنى مامۆستایان كراوە، هۆشدارى دهدرێته حكومهت

گردبوونەوە
سیروان حهسهن
ئهمڕۆ بۆ داواكردنى مووچهكانیان بهشێك له مامۆستایانى سنوورى گهرمیان گردبوونهوه و وێڕاى ئیدانهكردنى دهستگیركردنى مامۆستایانى خۆپیشاندهر له دهۆك، هاوكات داوایان كرد حكوومهت مووچهكانیان پێبدات به بێدواكهوتن به پێچهوانهوه بیاكۆتى تاقیكردنهوهكان دهكهن.
له راگهیاندراوێكیان ئهنجوومهنى مامۆستایانى گهرمیان ئهوهیان خستووهتهڕوو، لە ئەنجامی ناکارامەیی دەسەڵاتدارانی کوردستان و سیاسەتی چەوتی ئابووری و کارگێڕی، هاووڵاتیانی هەرێم سەرباری هەبوونی خاکێکی دەوڵەمەند و سەرمایەیەکی گەورەی مرۆیی، کەچی تادێ رۆژبەڕۆژ رووبەڕووی قەیرانی جۆراوجۆر و دژوارتر دەکرێنەوە.
ئاماژهشیان بهوهداوه، سەربەرزانە مامۆستایان لەو ماوەیەدا سەرەڕای فشارە ئابووری و دەروونییەکان، لەڕێی چالاکی و خۆپیشاندانی مەدەنیی بەردەوامەوە، داواکاریی باشترکردنی دۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی قەیرانە کەڵەکەبووەکانی ساڵانی رابردوو بوون. هەر بەم چەشنە مامۆستایانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، سەلماندیان کە دەتوانن رۆڵی پێشڕەویکردن لە بەگژاچوونەوەی نادادیو پیشاندانی سیمای جوانی ناڕەزایەتی بگێڕن.
مامۆستایانى گهرمیان له گردبوونهوهكه چهند خاڵیكیان راگهیاند كه بریتین له:
– دۆخی ناهەمواری خەڵک و نادادی و نەبوونی مووچە و قووتی ژیان، تەواو بڕستی لێ بڕیوین و بە پێچەوانەی ویستی ناوەکیی خۆمانەوە، بڕیارمانداوە، هەروها بەهەموو لایەکیشی رادەگەیەنین، کە فەوتانی خوێندن و پەکخستنی تەواوەتیی پرۆسەی پەروەردە لە ئەستۆی دەسەڵاتداراندایە و هەڵگری جۆرەها پێشهاتی ترسناک و چاوەڕواننەکراویش دەبێت.
– گەر تا بەرواری 1ی حوزەیران بڕی دوو مووچەمان پێ نەدرێت، ئەوا بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەین. هەروەها دەبێ حکوومەت بەڵێنمان پێ بدات کە مووچەکانمان 30ڕۆژ جارێک دابەش بکات.
– جەخت دەکەینەوە؛ کە سەرجەم لایەنەکانی بەشدار و بێبەش لە دەسەڵات، دەبێت تەحەموولی بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان بکەن.
– دەستگیرکردن و راوەدوونانی مامۆستایانو چالاکوانانی دهۆک و ناوچەکانی تر ئیدانە دەکەین.
– بەڵێن دەدەین تا بەدەستهێنانی ئامانجەکانو گەڕانەوەی تەواوی مافەکانمان لە خەبات و ناڕەزایەتی دژی ستەمکاران بەردەوام دەبین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17