وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی “پشتگیری دادگای سەربەخۆ دەکەین”

0
207

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند: وڵاتەکەى پشتگیری لە سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەشڵیت: خۆشحاڵم بە کاری هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

وەزیری دەرەوەى بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژانەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دڵخۆشین دەبین بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ کوردستان و ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد لە شەڕی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەریتانیا پێشوازی لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات..

هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەرز دەنرخێنین، چونکە رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پشتیوانیکردنی گەلی کورد، لە هەرێمی کوردستان سەرەتاکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەرکەوتوون، پلانمان بۆ کەمکردنەوەى گازە زیانبەخشەکان داناوە.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this