فیفا به‌فەرمی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی ( زه‌ بێست)ی بۆ ساڵی 2020 هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

0
336
فیفا

SNN Sport

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا ) بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی ( زه‌ بێست ) بۆ ساڵی 2020 راگه‌یاند، ئەمەش به‌ هۆێ دۆخی ئێستا ، له‌ سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .

 

وا بریار بوو ئاهه‌نگی ئه‌م ساڵ له‌ 21ی ئه‌یلوولی داهاتوو  له‌ شاری میلانۆی ئیتاڵی به‌رێوه‌بچێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی زۆرینه‌ی پاڵه‌وانیتییه‌ جیهانییه‌كان ، هه‌روه‌ها كۆت و به‌نده‌كانی گه‌شتكردنی ئاسمانی ، فیفا بریاردا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ .

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فیفا كه‌ بێ  روونكردنه‌وه‌ی هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌هه‌نگه‌كه‌ كه‌ دواخرا ، هاتووه‌و نوسراوە ” ده‌روانینه‌ جێگره‌وه‌كانی تر “.

 

جێ  باسه‌ خه‌ڵاتی ( زه‌ بێست ) ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن فیفاوه‌ دروستكراوه‌ ،پاش جیا بوونه‌وه‌  له‌ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ كه‌ خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین پێشكه‌ش ده‌كات ، له‌و كاته‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ نازناوەکەی  3 جار به‌ده‌ستهێناوه‌ و میسی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ساڵی 2019 به‌ده‌ستیهَێنا، ئەمەش پاش سه‌ركه‌وتنی  بەسه‌ر ڤان دایك هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this