ئەگەری زیاتر بەرزربوونەوەی نرخی بەنزین لە ئارادایە، SNNهۆكارەی ئاشكرا دەكات

0
199

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی هەفتەیەكە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش شۆفێرانی نیگەرانكردووە و لە چەند شوینێكیش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لە هۆكارەكانی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین دەكەین و ئەگەر ئەو هۆكارانەش بەردەوامییان هەبێت نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان بە 700 دینار دەفرۆشرێت كە لە كاتێكدا پێشتر هەمان جۆری بەنزین یەك لیتری بە 550 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرا، بەڵام ماوەی هەفتەیەكە گۆڕانكاری بەسەر ئەو نرخەدا هاتووە لە كاتێكدا لە بەنزینخانەكانی سنووری ناوچە كێشەلەسەرەكان لە پارێزگای كەركوك نرخی لیترێك بەنزینی نۆماڵ بە 450 دینار دەدرێتە شۆفێران.

سۆران غەفور، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەند هۆكارێك لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوەن وەك بەرز بوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار هەروەها بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و سوتەمەنی لە بۆرسە جیهانییەكاندا و گرنگترین هۆكاریش ئەوەیە كە لە ئێستادا ئەو بەنزینەی پێشتر لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرا زۆر كەمبووەتەوە چونكە ئێران بازاڕێكی دیكەی بۆ خۆی دۆزیوەتەوە كە فرۆشتنی بەنزینە بە ئەفغانستان ئەمەش وایكردووە گرفتی كەمی بەنزین دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیاركیدرنی نرخ لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە چونكە ئەوە كارێكی بازرگانییەو پەیوەندی بە خواست و داواكارییەوە هەیە داریكردنی نرخ بۆ ئێمە ئەستەمە چونكە كاتێك لەدەرەوە نرخی سوتەمەنی بەرزدەبێتەوە ئەو بازرگانەشی كە سوتمەنی هاوردە دەكات ناچار نییە بە نرخێكی هەرزانتر بە هاووڵاتیانی بفرۆشێت بۆیە ئێمە تەنها دەتوانین چاودێری كوالیتی و باشی و خراپی بەنزینی ناو بەنزینخانەكان بكەین بۆیە ئەگەر ئەو هۆكارانە بەردەوام بن نرخی بەنزینش زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە گومرگی مەرزی باشماخەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرو هەزار تانكەر بەنزین لە هەرسێ‌ جۆری نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر لە مەرزی باشماخەوە هاوردەی هەرێم كراوە، بەڵام لە مانگی ڕابردوودا ڕێژەكە زۆركەمیكردووە بەجۆرێك تەنها 35 تانكەر بەنزین هاوردە كراوە، هاوكات بەهۆی خراپی والیتی ئەو بەنزینەی پێیان بووە لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 226 تانكەر سوتمەنی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this