هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی دۆلار لە SNNوە ئاشکرادەکرێت

0
210

SNN-عەلی حەمە سەعید

تادێت ڕۆژانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لە كاتێكدا بانكی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری بەرامبەر بە 145 هەزار دینار دیاریكردووە، بەڵام لە بازاڕدا 100 دۆلار بۆ نزیكەی 151 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش بردنەدەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی ئێران و سوریا بەهۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەزانێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبیندرێت نرخێكی نائاساییە، چونكە كاتێك بانكی ناوەندی نرخی 100 دۆلاری بە 145 هەزار دینار دیاریكردووە، ئەگەر لە بازاڕیشدا نرخەكەی بگاتە تا 148 دۆخێكی ئاسایی دەبێت بەڵام ئەوەی ئێستا دەبنێرێت كە نرخەكی 100 دۆلار بە رامبەر بە نزیكەی 151 هەزار دینار پێویستی بە هەڵوەستەی جدی هەیە لە لایەن هەریەكە لە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین بانكی ناوەندی لە هەوڵی ئەوەدایە بە خستنە بازاڕی بڕێكی زۆر لە دۆلار سەقامگیری بۆ نرخی دینار بگێڕێتەوە تا ڕادەیەك نرخەكان جێگیر ببن، بەڵام مەترسییەك لە ئارادایە ئەوەیش ئەوەیە كە لەلایەن چەند باندێكەوە ئەو دۆلارەی كە بانكی ناوەندی عێراق دەیخاتە بازاڕەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و سوریا بەتایبەت ئەو دوو وڵاتە پێویستیەكی زۆریان بە دۆلار هەیە و گەمارۆی ئابووریان لەسەرە.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ SNNی ڕوونكردەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە ناجێگری لە نرخی دۆلار و دینار هاتووەتە ئاراوە، دیارە هۆكارەشی بۆ زۆربوونی خواستی دۆلارە لەلایەن هاووڵاتیان و بازرگانانەوە چونكە ئەو كاڵاو شمەكانەی كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێن بۆ ناوهەرێم بە دۆلار مامەڵەیان پێوەدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە نێو هاووڵاتیاندا دەنگۆیەك هەیە گوایە نرخی 100 دۆلار بۆ 155 تا 160 هەزار دینار بەرز ببێتەوە، بەڵام ئەمە تەنها قسەی شەقامە و هیچ شتێكی فەرمی لەوبارەیەوە لە ئارادا نییە، هەر ئەمەش وایكردووە كە نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە، بۆیە پێناچێت نرخی دۆلار لەوە زیاتر بەرز ببێتەوە چونكە بانكی ناوەندی ڕۆژانە دۆلاری پێویست دەخاتە بازاڕەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this