بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک بە سکێک 10 منداڵی بوو

0
171

SNN

لە باشووری ئەفریقیا ژنێك بە سکێک 10 منداڵی دەبێت، کە ئەمە یەکەمجارە ژنێک بە یەک سک ئەو ژمارە زۆرەی منداڵی ببێت، ژنەکە تەمەنی 37 ساڵە بە ناوی گۆسیام تامارا سیتهۆل لە نەخۆشخانەی بە سکێک 10 منداڵی دەبێت ئەمەش نوێترین ریکۆردی سکپڕییە لە جیهان.

بەپێی قسەی هاوسەرەکەی، سیتهۆل 7 منداڵی کوڕ و 3 منداڵی کچی بووە بەپێی میدیاکانی باشووری ئەفریقاش هەموو منداڵەکان لە تەندروستییەکی باشدان، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئافرەتە دوو کچی دووانەی تەمەن شەش ساڵی هەیە.

مانگی رابردووش ئافرەتێك بە ناوی حەلیمە سیسی ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کردبوو کە بە یەک سکپڕبوون 9 منداڵی بوو، بەڵام سیتهۆل ئەو ریکۆردەی شکاند و بە یەک سک 10 منداڵی بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this