وەزیری دارایی: دەتوانین بە ئامانجی زیاترکردنی داهات جوڵەی بازرگانی زیاد بکەین

0
137

SNN

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك رایگەیاند: “دەتوانین بە ئامانجی زیادکردنی داهات جوڵەی بازگانی زیاتر بکەین”.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە وەزیری دارایی و ئابوری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، “هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان. باسی ئاستەنگەكان كرد و پێكەوە ڕێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە، ڕێ و شوێنی پێویست  بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن وزیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە: “گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this