کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاوڵاتیانی لە سەردان بۆ عێراق ئاگادار دەکاتەوە

0
187

SNN

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە هۆی كۆرۆنا و مەترسی تیرۆر و رفاندن سەردانی عێراق نەكەن.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووك ئاگادارییەكی لەبارەی سەردانی هاووڵاتییانی بۆ عێراق بڵاوكردۆتەوە و تیایدا رایگەیاندووە: “بەهۆی پەتای كۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەكداری و توانا سنووردارەكانی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لە هاووڵاتییە ئەمریكییەكان سەردانی وڵاتەكە مەكەن”.

راشیگەیاندووە: “لە رێکەوتی 27ی حوزەیرانەوە کارەکانیان لە راپەڕاندنی چەند کارێکی دیاریکراودا دەست پێدەکاتەوە کە پەیوەستن بە پاسپۆرت و مامەڵەی وەرگرتنی رەگەزنامە.”

باسی لەوەشکردوە: “سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە ونکردنی رەگەزنامە تا ماوەیەکی دیکە بە هەڵپەسرێدراوی دەمێنێتەوە.”

رونیشیكردۆته‌وه‌: “پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ رایکردنی کارەکانیان سەردانی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە 10 ساڵ زیاترە، دەبێت ماسک بەکاربهێنن و پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هێمای بۆ ئەوەشکردووە: “لەکاتی سەردانیکردن بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە ژمارەی سەردانیکەران تەواو سنورداردەبێت و دەبێت پابەندی پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی بن، دەشڵێت، هەر مامەڵەیەک پەیوەندی بە وەرگرتنی ڤیزاوە هەبێت بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و مامەڵەکانیان رایی ناکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this