بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دیاریکرا

0
880

SNN

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بۆ ھەر تاکێک دیاری دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە رایانگەیاندوە ئامادە کاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.

بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هە رکەسێک لەمەودوا بەشە خۆراک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە :-

١-برنج سێ کیلۆ

٢-شەکر یەک کیلۆ

٣-زەیت یەک لتر

٤-دۆشاوی تەماتە 400 چوارسەد غرام

٥-باقلەمەنی یەک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و نۆک)

٦-ئارد نۆ کیلۆ

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this