شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ڕوویدا

0
2441

SNN-سۆران

 

ئەمشەو شەممە لە ناوچە سنورییەکانی دەڤەری باڵەکایەتی قەزای چۆمان شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) دروستبووە و بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

سەرچاوەیەک بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمشەو چەند پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە نزیک هەواری ناوڕۆین لە دۆڵی روستێی قەزای چۆمان لەنێوخۆیاندا بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە بوونەتە قوربانی.

هاوکات سەرچاوەیەک لەنەحۆشخانەی ئاشتی سۆران بە SNN ی ڕاگەیاند: تەرمی پێشمەرگەیەک لەگەڵ بریندارێک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەکەی SNNوتیشی: “دوای ئەو کێشەیە دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە و تائێستاش هۆکاری سەرەکی شەڕەکە ڕوون نەبۆتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this