بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوێکی گەورەی بەرەو دابەزینی نرخی دۆلار نا

0
2578

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کە رێژەی فرۆشتن و خستەبازاری دۆلار زیاتربکات بەتایبەت بە بانکەکانی عێراق و کۆمپانیاکان وەک یەکەم هەنگاو بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار.

لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەنیدا هاتووە کە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ هەفتانە 300 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی گەورە لە کڵاسی A هەفتانە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان پێ دەفرۆشرێت، کڵاسی Bی 750 هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت و کڵاسی Cی 70 هەزار دۆلاری پێدەفرۆشرێت بە شێوەی هەفتانە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی برێکی زۆری دۆلار بۆ نێو بازاڕ و بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزاندنی بەهاکەی.

بانکی ناوەندی داواشیکردووە رۆژی یەکشەممە 13ی حوزەیران ئەو بانک و کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت دۆلاریان پێبفرۆشین بێن و رێککەوتن واژوو بکەن، هەموو ئەم هەوڵانی بانکی ناوەندیش بۆ ئەوەیە کە بەهای دۆلار دووبارە بێتەوە خوار 150 هەزار تا 145 هەزار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this