توركیا پەكەكەی بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان كردووەتە بیانوو، 70 بنكەی سەربازیشی دامەزراندووە

0
115

SNN-عەلی حەمە سەعید

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دەوڵەتی توركیا لە ناوخاكی هەرێمی كوردستان زیاد لە 70 بنكەی سەربازی دامەزراندووە و هاوكات توركیا پەكەكەی كردووەتە بیانوو بۆ داگیركردنی خاكی هەرێم و ئامادەشنین ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن كە داگیریانكردوون.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ ئەو زەرەروزیانانەی كە بەهۆی هێرشی توركیاوە بۆ سەر ناوچەی بناری كێستە و دەوورووبەری هاتوونەتە ئاراوە، وەك لیژنەكەمان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی ناوچەكەمان كردووە ئەوە دەركەوتووە كە هێشتا شەڕوو ئاڵۆزی لەوناوچانەدا بەردەواممیان هەیە و توركیا بەردەوامە لە داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان لە ئێستادا توركیا لەناو خاكی هەرێم زیاتر لە 70 بارەگای سەربازی كردووەتەوە، ئامادەش نین ئەو ناوچانەی كە داگیریان كردوون ڕادەستی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقی بكەن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە توركیا نیازی چۆڵكردنی ناوچەكەی نییەو تەنها بوونی گەریلاكانی پەكەكەی كردووەتە بیانوو بۆ درێژەدان بە داگیركارییەكانی لەناوخاكی هەرێمی كوردستان.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، وتیشی، لە ئێستادا بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بە شێوەی مەفرەزەی پارتیزانی دەبیندرێن ئەوە نییە بە شێوەیەكی فەرمی بنكە و بارەگایان هەبێت، پەكەكە هەر ئەم شێوازە پارتیزانییەشی لە باكووری كوردستان پەیڕەو كردووە، بەڵام گومانەكە لەوەدایە بۆچی توركیا لە باكوری كوردستان ئەم هەڵمەتەی دژ بە گەریلاكانی پەكەكە ئەنجام نادات و دێت لە خاكی هەرێم بەو كارە هەڵدەستێت، بۆیە وەڵامەكە ڕوونە و توركیا مەبەستەیەتی خاكی هەرێم داگیربكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this