بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فوئاد مەعسوم کۆبووەوە

0
100

SNN

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دکتۆر فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی کرد.

لەدیدارێکدا تاوتوێی پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان کرا و بەبایەخەوە ھەڵسەنگاندن بۆ یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی کورد لەناوەند کرا و پەرۆشیی یەکێتی بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد لەبەغدا دووپاتکرایەوە.

هەر لەدیدارەکەدا باس لە گرنگی کاری پێکەوەیی و هاوبەشی هێزە کوردییەکان کرا لە بەغدا لەپێناو دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی مافە دەستووری و یاساییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this