ئەمریکا.. لە مۆڵێکی گەورەدا ئاگر کەوتەوە و تەقینەوە روویدا

0
643

SNN-

لەڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەشاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا 11 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە پاش تەقینەوەی بەشێکی بازاڕەکە.

ئیریک سکۆت بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە رایگەیاند “لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکدا لە ناوچەی لیتل تۆکیۆ تەقینەوەیەک روویداوە و کارمەندەکانمان بریندار بوون بەسووتانی بەشێک لەجەستەیان”.

هاوکات نیکۆلاس برانگ وتەبێژی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس رایگەیاند “زیاتر لە 230 کارمەندیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون و مۆڵەکەش ئەو بەشەی گڕیگرتووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی تێدا هەڵگیراوە و دواتر تەقیوەتەوە”.

تەقینەوەکەی دوای ئاگرەکە بۆتەهۆی شکان و زیان پێگەیاندنی بەشێکی زۆری دوکان و شووشەی دەوروپشتی رووداوەکە و دوکەڵەکەی لەدووری چەند کیلۆمەترێکەوە بینراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this