کردنەوەی کۆلێژی ددان لە زانکۆ ناحکومییەکان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

SNN
سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان رایگەیاند: “هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 بۆ 200 پزیشكی ددان هەیەن بەڵام ئێستا 500 پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن، بۆیە نیگەرانن لەكردنەوەی كۆلێژی ددان لە زانكۆ ناحکومییەکان”.
سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا كە بۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمیان ناردوە نیگەرانی خۆیان لە كردنەوەی كۆلێژی ددان لە زانكۆ ناحکومییەکان دەردەبڕن و تیایدا باسیان لەوەکردووە: “هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 بۆ 200 پزیشكی ددان هەیەن بەڵام ئێستا 500 پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن، بۆیە لە ئێستادا هیچ پێویستییەك بە كردنەوەی كۆلێژەكانی ددان نیە”.
راشیگەیاندوە: “بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشکی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان پێویستە دوای دەرچونیان راستەوخۆ دابمەزرێن و ماوەی دوو ساڵ کار بکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی فێری پیشەکەیان ببن و بتوانن چارەسەری نەخۆش بکەن، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە هەزار دەرچوی دانەمەزراو هەیە و داوا دەکەن پێدانی مۆڵەت بەکردنەوەی کۆلێژی ددان لەزانکۆ حکومی و ناحکومییەکانیش رابگیرێت.
جەختیشیان کردوەتەوە: “کەبە گوێرەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2013 دەبێت بە گوێرەی پێویستی بازاڕی کار زانکۆ لە هەرێمدا دابمەزرێت و لە کاتی ئێستادا هیچ پێویستییەک بە کردنەوەی ئەو کۆلێژانە نییە، بۆیە داواکارین کردنەوەی ئەو کۆلێژانە بوەستێنرێت و وەرگرتنی خوێندکاران لەو سێ کۆلێژە حکومی و دوو کۆلێژە ئەهلیەی کە هەیە رێکبخرێتەوە و دەرچووەکان دابمەزرێن”.
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش