بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم: داهاتی خاڵە سنورییەكان دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی

0
124

SNN

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت: “داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوەو داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی دەوترێت بێ بەڵگەیە”.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ماڵپەری رەسمی یەکێتی راگەیاندوە: “داهاتی گومرگەكان 20% زیادیكردوەو بە بەڵگەوە دەیڵێن كە داهاتی گومرگەكان دەگەڕێنەوە خەزێنەو ئەوەی دەوترێت لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان بێ بەڵگەن”.

وتیشی: “بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات چەند راسپاردەیەك دراوەتە وەزیری دارایی و رەزامەندی لەسەر داوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش كۆدەبینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە”.

باسی لەوەشکرد: “كاروباری گومرگەكان لەڕێی ئەلیكترۆنییەوەو بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this