ئەو کەسەی زلەی لە سەرۆکی فەڕەنسادا چوار مانگ زیندانی دەکرێت

0
223

SNN

ئەمڕۆ دادگای فەرەنسا کەیسی ئەو تۆمەتبارەی بڵاوکردەوە کە زلەی لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دابوو ئەوەش بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار مانگ.

تۆمەتبارەکە ناوی دامیەن تارێڵ-ە تەمەنی 28 ساڵە، لە باشووری فەڕەنسا لە میانی سەردانێکی ماکرۆن بۆ ئەو ناوچەیە، بانگی دەکات و زلەیەکی لێدەدات، راستەوخۆ لەلایەن پاسەوانەکانی سەرۆکی فەڕەنساوە دەستگیردەکرێت.

تاڕێڵ پەشیمانە لەو کارەی کردوویەتی و وتوویەتی “بەبێ بیرکردنەوە ئەو زلەیەم لێداوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی بەگوێرەی یاسای فەڕەنسا، هەرکەسێک سوکایەتی بە بەرپرسێکی حکومی بکات لە شوێنێکی گشتیدا ئەوا زیندانیدەکرێت بەجۆرێک سزاکەی لە چوارساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها غەرامەی 45 هەزار یۆرۆشی بۆ دیاریکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this