ئەمریکا خەڵات دەداتە ئەوانەی لەبارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی لە عێراق زانیاری پێدەدەن

0
129

SNN

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەر کەسێک لە بارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانیان لە عێراق زانیارییان پێبدات بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی خەڵات لە پێناو دادپەروەریدا ئاشکرای کرد: “خەڵات دەدرێتە ئەو کەسانەی لە بارەی هێرشەکانی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق زانیاریان پێدەدەن”.

روونیشیکردوەتەوە: “بڕی خەڵاتەکە سێ ملیۆن دۆلار و دەدرێتە ئەو کەسانەی زانیارییان هەیە لەسەر ئەو لایەنانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازی و نێردە دیپلۆماسیەکانی ئەمریکا’.

دیاریکردنی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە لەماوەکانی رابردوودا هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە و شەوی چوارشەممەش بە چەند موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەر یەک لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین و فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this