دەستەی دەستپاکی: هەر فەرمانبەرێک بە نایاسایی پلەی وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە

0
334

SNN

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سەرجەم وەزارەتەکان راسپێردراون تا وردبینی بۆ دۆسیەی فەرمانبەران بکەن و ھەر كەسێك بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەكی وەرگرتبێت، لێی وەردەگیرێتەوە.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان،  لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاندوە: “یەكێك لە خاڵەكانی یاسای چاكسازی ئەوەیە، ئەوەی كە بە ناسایایی یاخود ناشایستە ھەر پلەیەكی وەرگرتبێت لە ھەر وەزارەتێك یاخود دامودەزگایەك لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پێویستە لێی وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو پلەیەی كە شایستەیەتی”.

باسی لەوەشکردوە: “ئێستاش ھەموو وەزارەتەكان راسپێردراون كە پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بكرێت و وەزارەتەكانیش بەردەوام كار لەو بارەیەوە دەكەن و بەشی زۆریان كاری خۆیان تەواو كردووە، كە سەرجەم فەرمانبەران تەواو بوون، ئەوكان لیژنەی باڵای چاكسازی بڕیاری لەسەر دەدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this