بانکی ناوەندی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی بەهای دۆلارەوە رەتدەکاتەوە

0
424

SNN

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە لە بارەی زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار هیچ لێدوانێکی دابێت.

ئیحسان شەمران یاسری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە: “ئەو هەواڵانەی لە زاری منەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارێک بۆ دوو هەزار و 400 دیناری عێراقی بڵاوکراونەوەتەوە، ناڕاست و هەڵبەستراون و هیچ بنەمایەکیان نییە”.

راشیگەیاندوە: “ئەو جۆرە هەواڵانە دروستکراوی ئەو سوپا ئەلکترۆنییانەیە کە دوژمنی گەلی عێراقن و ئامانجیان زیانگەیاندنە بە ئابوری وڵاتەکە”.

هەر لە رۆژانی رابردوودا لە سەر زاری عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوەوە، کە نرخی یەک دۆلار دەگاتە 3000 دینار، واتە 100 دۆلار بۆ 300 هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، بەڵام هەر زوو وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێکدا ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی بە ساختە و ناڕاست ناوبردوو.

بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە لە کاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ سەرووی 150 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە و رۆژی پێنج شەممەش بانکی ناوەندی رایگەیاندبوو: “بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، ئاستی خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕ بەرزدەکەنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this