ئیتاڵیا بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای بۆ گەنجان راگرت

0
235

SNN

حکومەتی ئیتاڵیا بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای دژ بە ڤاکسینی کۆرۆنای راگرت، ئەوەش دوای ئەوەی گەنجێکی وڵاتەکە بە جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستدا.

فرانسیسکۆ فیگلیۆلۆ وتەبێژی حکومەتی ئیتاڵیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “چیتر ڤاکسینی ئەسترازینیکا بۆ گەنجان بەکارناهێنین بەهۆی ئەگەری مەترسی لەسەر ئەو تەمەنە، لەمەودوا ڤاکسینەکە بەتەنیا بۆ کەسانی تەمەن سەروو 60 ساڵ بەکاردەهێنین”.

ئەو گەنجە ئیتاڵیەی گیانی لەدەستدا تەمەنی 18 ساڵبوو، دوای ئەوەی رۆژی 25ی مانگی رابردوو ڤاکسینی وەرگرت تەندروستی تێکچوو.

بەشێک لە وڵاتان بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکایان سنووردارکردووە یاخود قەدەغەکردووە بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی کە لە دیارترینی جەڵتەی دڵە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this