کازمی پەیامێکی لەبارەی ساڵیادی کەوتنی موسڵەوە بڵاوکردەوە

0
467

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عێراقیه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كڕیز و یه‌كگرتوبن.

په‌یامێكی له‌باره‌ی داگیركردنی موسڵ و شكستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: “له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له‌ ساڵی 2014 عێراق نشوستێكی بینی كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌كگرتوی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و مێژوه‌دا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ عێراقییه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌كڕیز و یه‌كگرتو بن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، له‌ پێناو بنیادنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیدا، دابه‌شبون و په‌رتبونی ده‌نگه‌كانیان، ئه‌نجامی مه‌ترسیداری بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت جیهانی هه‌یه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this