تا ئێستا هاوپەیمانان بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشمەرگەی کردووە

0
454

SNN

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند به‌بڕی سێ ملیۆن دۆلار چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابینكردوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ پشتیوانیكردنی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش. 

وەین مارۆتۆ وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌ تویتێكدا رایگەیاند: هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ئه‌مڕۆ چه‌ك و پێداویستیان به‌بڕی سێ ملیۆن دۆلار راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌.

وتیشی، “هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی و هاوكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ شه‌ڕی دژی داعش”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و چه‌كانه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراون، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سندوقی راهێنان و پڕچه‌ككردندان كه‌ له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر دابینكراوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this