هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

0
263

SNN

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بڵاویکردەوە: هەینی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کونسوڵگەرییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “هاووڵاتییانی ئێرانی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئاگادار دەکەینەوە لە ڕۆژی 18ی حوزەیران، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن و یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکی داهاتووی وڵات هەڵبژێرن”.

دەشڵێت: لە داهاتوودا شوێن و میکانزمی بەڕێوەچوونی دەنگدانەکە ئاشكرا دەکەن.

هەینی داهاتوو 18ی حوزەیران، ئێرانییەکان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی داهاتووی وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this