پوتین “پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا زۆر خراپە”

0
209

SNN

وێڕای ئەوەی قسەی زۆر لەسەر ئەوە دەكرێ كە سەرۆكی رووسیا و سەرۆكی ئەمەریكا بەمنزیكانە لە جنێڤ یەكتر دەبینن، بەڵام ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا دەڵێت “لەم ساڵانەی دواییدا پێوەندیی ئەمەریكا و رووسیا لەوپەڕی خراپیدایە”.

سایتی “العربیە” ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزەیران بڵاویكردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە دیمانەیەكی لەگەڵ تۆڕی “ئێن بی سی نیوز” وتوویەتی، راستە لەگەڵ ئەمەریكا پێوەندیمان هەیە، بەڵام بەم ساڵانەی دواییدا پێوەندییەكان ناجۆرن و لەوپەڕی خراپیدایە.

لەبارەی ئەوەی پێشتر بە سەرۆكی ئەمەریكای وتووە بكوژ، پوتین دەڵێ، زۆر پڕوپاگەندە دەكرێت، شتێك نییە تووشی دڵەڕاوكێی بكات، بەڵام جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان جۆ بایدن سەرۆكی ئێستەی ئەمەریكا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی پێشتر، راستە بایدن هەموو تەمەنی لەناو سیاسەتدا بەسەر بردووە، بەڵام لە هەنگاوەكانیدا بوێر نییە، كەچی تڕەمپ كەسایەتییەكی ناوازە و بوێر و شارەزا بوو.

پێشتر لە رۆژنامەی “واشنتن پۆست” لە راپۆرتێدا هاتبوو، رووسیا سیستمی پێشكەوتوو لە تەكنەلۆجیای مانگی دەستكرد دەداتە ئێران تا بۆ سیخوڕی بەكاری بێنێت، لەناویاندا دەتوانێ چاودێریی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق بكات، بەڵام پوتین وتی هیچ شتێك لەوبارەیەوە نازانم.

دووپاتی كردەوە، پێدەچێ ئەوانەی لەوبارەیەوە قسە دەكەن، شتی زۆر بزانن، بەڵام ئەوە تەنیا قسەی بێ مانا پڕوپووچە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this