کەجەکە: هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لە دژی هیچ هێزێکی کوردی نییە

0
162

SNN

هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند: “هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ دژی هیچ هێزێکی کوردی نییە”، داواش دەکات هەمووان رێگری لە پارتی بکەن بۆ ئەوەی شەڕی کورد نەکات.

کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی تورکیا کردووە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوان هێزە کوردییەکان و رایگەیاندوە: پێویستە هەمووان مەترسیی هەنوکەیی لەسەر هەموو کورد ببینن و بۆ ئەوەی پارتی  شەڕی کورد نەکات، ڕۆڵ بگێڕن.

باسی لەوەشکردووە: هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە، داواش لە گەل، ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان دەکەین، هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بۆ ڕاگرتنی پارتی بکەونە جوڵە.

ماوەیەکە گرژییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی روویان لە هەڵکشان کردووە و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری پێکدادان لە نێوانیان لە ئارادایە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بادینان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this