سعودیە پشکی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەکڕێت

0
390

سعودیە بە بەهای 10 ملیار دۆلار پشکی لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا وەک فەیسبوک و بۆینگ و سیستەمی سیسکۆ کڕیووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سعودیە لە سندوقی وەبەرهێنان گشتی، بە بەهای زیاتر لە 713 ملیۆن دۆلار پشکی لە کۆمپانیای وەبەرهێنانی فڕۆکەی بۆینگ کڕیووە، هەروەها بە بەهای 522 ملیۆن دۆلار پشکی لە فەیسبوک کڕیووە، بە بەهای زیاتر لە 495 ملیۆن دۆلاریش پشکی لە کۆمپانیای دیزنی کڕیووە کە خاوەنی شوێنی گەشتیاری دیزنی لاندە، جگە لەوانەش وەبەرهێنانی لە بانکی ئەمریکا و کۆمپانیای بی پی بەرهەمهێنەری نەوت و چەند کۆمپانیایەکی دیکە کردووە.

رۆیتەرز لەوبارەیەوە لێدوانی لە ئابووریناسێکی دوبەی وەرگرتووە بەناوی عەلی سەلیم، کە دابەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری ئەرکانە، ناوبراو رایگەیاندووە: “سعودیە دەیەوێت لە رێگەی وەبەر‌هێنانی لە وڵاتانی دیکەدا، کەمتر پشت بە داهاتی نەوتی وڵاتەکەی ببەستێت”.

بە رەچاوردنی ئەو کۆمپانیایانەی لە سعودیە وەبەرهێنانی تێداکردووە، ئەو ئابووریناسە پێشبینی کردووە ئابووری سعودیە بەرەوپێش بچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە، 300 ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە  چەند وڵاتێک تەرخانکردووە، دابەزینی پشکی کۆمپانیاکانی جیهان بە هەل دەزانێت بۆ وەبەرهێنان تیایاندا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this