سەرکونسوڵی ئێران، رێنماییەکانی هەڵبژاردن لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

0
469

SNN

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاونیشتیمانیانی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌كاته‌وه‌ كه‌، سیازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووری ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌ریه‌دا له‌ رۆژی هه‌ینی به‌رواری 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 18ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتدا له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

راشیدەگەیەنێت: هه‌موو هاووڵاتیه‌كی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان لانی كه‌م 18 ساڵ بێت و دیاری كراوی له‌ 28/03/1382 و پێشتر له‌ دایك بووبێتن، به‌ خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌بێت، داوا له‌ هاونیشتیمانیانی ئێرانی ده‌كه‌ین به‌ ره‌چاوكردنی گشت پرۆتۆكۆله‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌ك پۆشینی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ بن و لانی كه‌م پێنوسێكی خۆیان پێبێت لەکاتی دەنگداندا.

ئاماژە بەوەش دەکات: ناوه‌نده‌كان و كاتژمێره‌كانی ده‌نگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی له‌ سنووری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

1- سندوقی دانراو له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ناونیشانی: سلێمانی – جاده‌ی 60 مه‌تری- به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی- به‌ختیاری تازه‌- كۆڵانی 41 ژماره‌ 80- له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 6ی سه‌رله‌ ئێواره‌.

2- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌لار-به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار- قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ن- كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ.

3- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان له‌ سه‌رو فه‌رمانگه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌- كاتژمێر 2ی سه‌رله‌ئێواره‌ تاكو 5ی ئێواره‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this