ئەو بڕە پارەیەی بەناوی ژینگەوە لە شۆفێران وەردەگیرێت هیچی بۆ ژینگە خەرجناكرێت

0
587

SNN- عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە ئاماژە بەوە دەكات ئەو پارەیەی كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە شۆفێران وەردەگیرێت بەناوی ژینگەوە لە %80 بۆ خەزێنەی حكومەت و لە %20 بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ خەرجەرێت و هیچ بڕێکی بۆ ژینگە خەرجناكرێت.

ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە SNNی راگەیاند: ڕۆژانە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ لەكاتی نوێكردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بڕە پارەیەك لە كە لەسەروو 100 هەزار دینارەوەیە بەناوی ژینگە و ڕێگاوبان لە شۆفێرا وەردەگیرێت، بەڵام لە راستیدا ئەم پارەیە ئێمە وەك دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لێی ئاگادار نین و ناگەڕێتەوە بۆ دەستەی ژینگە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی كە بەناوی ژینگەوە لە شۆفێران وەردەگیرێت لە 80% ی ئەو داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی و هاوكات لە 20% ی ئەو داهاتە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان هاتووچۆ دەبێت، بۆیە واباشتر پێداچوونەوە بەو یاسایەدا بكرێت و ئەگەر ئەو پارەیە لە خزمەتكردنی ژینگەدا بەكارنەهێندرێت ئەوا بەناوێكی دیكەوە پارە لە شۆفێران وەربگیرێت.

وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی یاسا هەركەسێك سەرپێچی ژینگەیی بكات بە بڕێك پارە سزا دەدرێت كە بڕەكەی لە 100 هەزار تا دە ملیۆن دینار دیاریكراوە، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا لە هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولیر و سلێمانی و دهۆك 655 دۆسیەی سكاڵا لەدەستەكەمان تۆماركراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this