هەر شۆفێرێک لە عێراق دەمامک و دەستكێش بەكارنەهێنێت سزا دەدرێت

0
305

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: هەر شۆفێرێک لە شوێنە گشتییەكان دەمامک و دەستكێش بەكارنەهێنێت، ئەوا بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق داوای لە شۆفێران کردووە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی تایبەت بە خۆپاراستن لە کۆرۆنا بن.

ئاماژەی بەوەش داوە: “شانەی قەیرانەكانی حكوومەت تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای كردووە، هەموو کەسێک بە تایبەتی شۆفێران و سەرنشینان لە شوێنە گشتییەكان ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنن، ئەوا بە ٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێن”.

تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراق، سێ هەزار و 301 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 121یان گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 133 کەسیشیان چاكبوونەتەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this