لیژنەی دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجە رەتدەکاتەوە

0
542

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە هەندێك دەزگای راگەیاندنەوە ئەو زانیارانە بڵاو دەكرێنەوە كە گوایە حكومەتی عێراقی بە شاندی هەرێمیان وتووە هیچ بڕە بودجەیەك نانێرین بۆ هەرێم و دەبێت ئێوە مانگانە 100 ملیار دینار بۆ بەغدا بگەڕێننەوە، پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی ئەو زانیارییانە رەتدەكاتەوە و بە بێ‌ بنەما باسیان دەكات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNى راگەیاند: ئەوەندی ئێمە ئاگاداربین هێشتا گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا كۆتاییان نەهاتووە و گفتوگۆكان لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم بەردەوامییان هەیە، بۆیە ئەوەی دەوترێت كۆتایی بە گفتوگۆكان هاتووە و عێراق هیچ بڕە پارەیەك نانێرێت بۆ هەرێم دوورە لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو زانیاریانەشی كە بڵاو كراونەتەوە گوایە لەبری ئەوەی حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێم بنێرێت، بە شاندی هەرێم وتراوە دەبێت مانگانە 100 ملیار دینار رەوانەی بەغدا بكەن دوورە لە راستییەوە، چونكە ئەو بابەتە وا بە ئاسانی یەكلا نابێتەوە و هەوەها ئەگەر بەغدا ئەو 100 ملیارە بە مافی خۆی دەزانێت بۆ هیچ جۆرە فشارێك لە حكومەتی هەرێم ناكات بۆ گەڕاندنەوەی ئە پارەیە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس لەوەكراوە كە گوایە (عەلی عەلاوی)  وەزیری دارایی عێراق بە شاندی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە: ئەگەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێ بكەین، نەك ناتوانین هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێرین بەڵكو دەبێت هەرێم مانگانە (100 ملیار) دیناری داهاتەكانی بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this