رێژەی بەرهەمهێنانی نه‌وتى گه‌رمیان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە

0
197

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ کێڵگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نه‌وتى گه‌رمیان ڕێژه‌ى ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 50 له‌ سه‌دا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش ده‌ڵێت “پابه‌ندى داواكه‌ى ئۆپیك بوون”.

رامیار عه‌بدوڵڕه‌حمان بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له‌ سنوورى كفرى بهSNNى راگه‌یاند: له‌ کێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا یه‌ك یان ئه‌وه‌ى به‌ “حه‌سیره‌” به‌ناوبانگه،‌ ڕێژه‌ى ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ 50 له‌ سه‌دا كه‌مكراوه‌ته‌وه.

وتیشى: “پێشتر ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ى 140 بۆ 145 تانكه‌رەوە ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا بۆ 70 تانكه‌ر واتا 15 هه‌زار به‌رمیل كه‌مكراوه‌ته‌وه”.

رامیار عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌یان له‌ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار پرسیوه‌ و بۆ ئه‌وه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئۆپیك ڕێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ش كێڵگه‌كه‌ى حەسیره‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this