نرخی نەوت 73 دۆلاری تێپەڕاند

0
294

SNN

ئەمڕۆ نرخی بەرميلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە سەروو 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش بەرزترين نرخە لە دوو ساڵی رابردوودا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 73 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 71 دۆلار و چوار سەنت دەفرۆشرێت.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this