وڵاتانی G7 ملیارێک ڤاکسین دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەکان

0
159

SNN

وڵاتانی گرووپی G7، بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەکان.

لە کۆتا رۆژی کۆبوونەوەی لوتکەی G7 وڵاتانی بەشدار راگەيەندراوێکيان بڵاوکردەوە و رايانگەياند: “لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی بە پەتاكە، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەخشرێتە وڵاتە ھەژارەکان”.

گرووپى G7 لەراگەیەندراوەکەدا، داوای بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و پشتبەستوو بە زانست لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و بە سەرۆکایەتی شارەزایان، دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

باس لەوەشکرا: “لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی 12 ترلیۆن دۆلار ھاوکاری دارایی وڵاتانی ئەندام کراوە و تێیدا ھاتووە، تاکو ئابوورییەکانمان پێویستی پێبێت ئەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی دارایی”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this