بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و کارمەندانی سەنتەری میترۆ لە دەباشان کۆبووەوە

0
167

SNN

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سەرپەرشتیار و کارمەندانی سەنتەری میترۆ لە دەباشان کۆبوونەوە و تاوتوێی ژینگەی کاری رۆژنامەنووسی و بەربەستەکانی بەردەم ئازادی کاری میدیاییان کرد.

هاوسەرۆكی یەکێتی، باسی لە سیاسەتی یەكێتی كرد لە بارەی ئازادییەكان و بەرگری لێیان و فراوانكردنی، بەرگرتن لە هەر هەوڵێك یان پرۆژەیەك دژ بە بنەماكانی سیاسەت و ئامانجی یەكێتی بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەنتەری میترۆ راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی رابردوو خستەڕوو لەگەڵ چەند چالاکییەکی سەنتەرەکە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، هاوکات سەنتەری  میترۆ داوای لە هاوسەرۆكی یەكێتی كرد پاڵپشتبن بۆ فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، هاوپشتمانبن لە رەتكردنەوەی هەر پرۆژە یاسایەكی تر كە ئەو ئازادیانە بەرتەسك بكاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this