بافڵ تاڵەبانی پەيامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کاوە مەحمود کرد

0
411

SNN

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوايی (لوتفیە عەلی سەعید موتابچی) دايکی دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، پەيامێکی سەرەخۆشی ئاراستەکرد و رايگەياند: “ هاوخەمی قوڵی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین”.

دەقی پەيامەکە:

بەڕێز کاک دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لوتفیە عەلی سەعید موتابچی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

هاوخەمی قوڵی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.

ھیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبێت.

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this