قائانی لە بەغدایە و کۆبوونەوە بە هێزە چەکدارەکان و لایەنە سیاسییەکان دەکات

0
172

SNN

“ئیسماعل قائانی” فەرماندەی فەیلەقی قودس-ی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد و چاویشی بە چەندین بەرپرسی سیاسی لە بەغدا دەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: یەکێک لەو هۆکارانەی کە قائانی هاتووە بۆ بەغدا تا گفتووگۆی لەسەر بکات بریتییە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، لەگەڵ گرژییەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق و مستەفا کازمی، بەتایبەتی گفتووگۆ لەسەر دەستکردنی کردنی فەرماندەی حەشدی شەعبی قاسم موسڵیح-ە.

قائانی کە لە کاتی ئێستادا جێگری فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران قاسم سلێمانییە، ئێران دەیەوێت هەمان ڕۆڵ و کاریگەری قاسم سلێمانی هەبێت لە دارشتنەوەی سیاسەتی عێراق و ناوچەکە و جوڵەی هێزە چەکدارەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this