مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

0
309

SNN-عیماد جەباری

ئەمڕۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کە موچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد مانگانە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

محەمەد جەمال، نوێنەری دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاند، “یەکەم داواکاریمان ئەوەیە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەکانمان دابەشبکرێت، هەروەها داواشدەکەین ڕاژەی سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بەهەرێمن بگوازرێنەوە بۆ سەر حکومەتی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داواکارین بڕێک لە پارەی پترۆدۆلاری شاری کەرکوک بۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی دابینبکرێت”.

هاوکات لوقمان رۆستم یه‌كێك له‌رێكخه‌رانی گردبونه‌وه‌كه‌ به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌هۆی پشتگوێخستنی خوێندنی كوردی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و دابه‌شنه‌كردنی موچه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا تاوه‌كو ئێستا هیچ موچه‌یه‌ك دابه‌شنه‌كراوه، خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە‌.

وتیشی، له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بێ ئومێدبووین، داوا ده‌كه‌ین راژه‌كانمان بگوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌ن به‌رپرسه‌كان كردوه‌ و بڕیاریشه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین.
خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك كه‌ له‌دوای ساڵی 2003 دامه‌زراوه‌ و راژه‌ی مامۆستایانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌، ژماره‌یان شه‌ش هه‌زار و 939 كارمه‌ند و سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ره‌ئوف سه‌عدوڵا به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردی ئه‌و كاته‌، له‌نوسراوێكدا بۆ وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق داوای گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایان كرد بۆ سه‌ر به‌غدا به‌ڵام وەزاره‌تی ناوبراو داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this