حکومەتی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی دیاریکرد

0
290
گەنمی جوتیاران

SNN

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: “حکومەتی عێراق بڕی ئەو گەنمەی دیاریکردووە کە ئەمساڵ لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە: ” پاش ئەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ وحکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ئەمساڵ 375 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وە ربگیرێت”.

راشیگەیاندوە: بۆئەومەبەستە سایلۆکانی هەرێم ئامادەکاریان کردوە بۆ وەرگرتنی ئەوبڕە گەنمە لەجوتیاران.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لەمساڵەوە لە رێگەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران  گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this