ناتۆ: بە قۆناغ هاوکاریی و پشتیوانییەکانمان بۆ عێراق زیاد دەکەین

0
181

SNN

لەراگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی ناتۆ باس لەوەکراوە، کە بە قۆناغ هاوکاری و پاڵپشتیەکانیان بۆ عێراق زیاد دەکەن، ئەوەش بە رەزامەندی و رەچاوکردنی سەروەری ئەو وڵاتە.

لە خاڵی 20ی راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی ناتۆدا هاتووە: ” پاڵپشتی لە عێراق دەکات لە شەڕیدا دژی داعش و تیرۆریزم بە هەموو شێوەکانییەوە و دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دەکەین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش. لەسەر بنچینەی داواکارییەکی حکومەتی عێراق، پاڵپشتییەکانمان بۆ عێراق لەرێگەی ئەرکی ناتۆوە لەو وڵاتە زیاد دەکەین.

راشیگەیاندوە: ” ئێمە ئەرکی تایبەت بە راوێژدان، راهێنانکردن و بەرزکردنەوەی تواناکان زیاد دەکەین تاوەکو بتوانین لەو رێگەیەوە یارمەتی عێراق بدەین بۆئەوەی هێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی کاریگەرتر بن و گشتگیرتر بن”.

راشیگەیاندووە: ئەو پاڵپشتییە بە چەند قۆناغیک دەبێت و سەرجەم هەنگاوەکانیش بە رەزامەندی حکومەتی عێراق و رەچاوکردن و رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵی دژی داعش، نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this