وەزارەتی دارایی ” پابەندی تەواوی بڕگەکانی بودجەی عێراق دەبین”

0
197

SNN

ئەمڕۆ سیشەممە 15ی حوزەیران، لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی له‌ سالم جواد عبدالهادی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕه‌حیم، د. عه‌بدولحكیم خسرو به‌خێرهاتی شانده‌كه‌یان كرد و لای خۆشییه‌وه‌، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه‌ و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی(11ی دووه‌م د) لە یاسای بوودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021 له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن وپاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this